Get Mystery Box with random crypto!

#بەشی_۱٥ بزرۆکە ( i ): ئەم پیتە لە ڕێنووسی ئارامیدا هیچ | PiranshahrRudaw

#بەشی_۱٥


بزرۆکە ( i ):

ئەم پیتە لە ڕێنووسی ئارامیدا هیچ هێمایەکی بۆ دانەنراوە و تەنیا لە کاتی دەربڕینی وشەدا دیاریی دەکات.
هەر کاتێک لە بڕگەکردنی وشەدا هیچ یەک لەو حەوت پیتە بزوێنانەی(ا،ە،ێ،ی،و،ۆ،وو) کە پێشتریش باسمان کرد، نەبوو یان وشەکە بڕگە نەکرێت، دەبێ بزانین کە بزرۆکەی هەیە.

بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە هێمای ( i ) دەنووسرێت.

بۆ نموونە:

ژن من بردن گریان کاول بزن


ژن ژ+i+ن = یەک بڕگەیە


بردن دوو بڕگەیە:
بڕگەی یەکەم بر = ب+i+ر
بڕگەی دووەم دن = د+i+ن


گریان دوو بڕگەیە:
بڕگەی یەکەم گر = گ+i+ر
بڕگەی دووەم یان = پیتی ا بزوێنە


بزرۆکە ( i ):

حرف بزرۆکە در نوشتار آرامی هیچ نشانەای برایش مشخص نشده و فقط هنگام تلفظ کلمه معلوم میشود. هر گاه در بخش کردن کلمە هیچ یک از هفت حروفِ صدادار(ا،ە،ێ،ی،ۆ،و،وو) کە قبلا هم بهشان اشاره کردیم، نباشد یا کلمە، قابل بخش کردن نباشد، باید بدانیم کە بزرۆکە دارد.

ولی در نوشتار لاتین با نماد ( i ) نوشتە میشود.

به مثال ها دقت کنید.


وانه‌بێژ : بەڕێز حەسەن مووسازادە

پیرانشار ڕووداو
: @piranshahrrudaw