٢٥ی گوڵان (بانەمەڕ) وەک ڕۆژی زمانی کوردی ناودێر کراوە. لە وەها ڕۆژێکدا لە ساڵی ١٩٣٢ ڕۆژنامەی هاوار لە دەمیشق، ساڵی ١٩٥٤ ڕۆژنامەی هەتاو لە هەولێر و ساڵی ١٩٦٣ ڕۆژنامەی ڕۆژا نوێ لە ئەستەمبوول یەکەم ژمارەیان دەرچووە. ڕۆژی زمانی کوردی لە هەموو «کوردینووسەکان» پیرۆز بێ؛ هەموو ئەو کەسانەی بە گرینگی و بایەخەوە بە کوردی دەدوێن، بە کوردی دەنووسن و هەوڵی پاراستن و پەرەپێدانی دەدەن. «کوردینووس، یەکەم پێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ پارێزگاری لە زمانی کوردی» @Kurdinus 2.8K views13:56