2022-06-20 23:02:35
((گەڕانەوەی گشتمان بۆ لای خوایە))
((من لم یشکر المخلوق لم یشکر الخالق))
ئەوەی کە سپاسی خەڵک نەکات سپاسی خوایش ناکات...
خەڵکی بە ئەمەگی ناوچەی کامێران و مەریوان و ڕوانسەر و کرماشان و کوردستان و بە تایبەت خەڵکی دڵسۆزی گوندی لۆنی سادات و گازرخانی و گوندەکانی دەوروبەر و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لە پرسە و سەرەخۆشی خوالێخۆشبوو (#وسەین سەبووری) بەشداریتان کردووە یان بە هاتنەوەتان یان بە پەیوەندیگرتن بە تەلەفوون و ناردنی برووسکە و کورتەپەیام...
لەناخی دڵەوە سپاس و پێزانینێکی بێسنوور و بێکۆتایی ئاراستەی هەموو لایەکتان دەکەین و هەرچەن کە بەڕاس هیچ وشە و پێنووسێک ناتوانێ وڵامدەری هەستی هاوخەمیی و دلۆڤانی ئێوەی بەڕێز بێت، بەڵام بە پێی دابونەریت و یاساکانی ئەخلاق و ئاکار سەرەتا سپاس بۆ یەزدانی مەزن و پاشان لە ئێوە هێژایانی ڕێزدار...
دەستی گشت لایەکتان برایانە دەگووشین و بە سۆزێکی پاک و خاوێنەوە هەنگاوەکانتان لەسەر چاومان دادەنێین، و هیوادارین ئەو هاتن و پەیوەندیگردنتان ببێتە چرایەک داهاتوو و داگیرساو بۆ ماڵەکەتان لە بەهەشتی سازکراوی میری مەزن و دلۆڤان...
لە لایان بنەماڵەکانی ،
#ڕەحمانی #سەبووری و سەرجەم خزمان و خوێشان...
@lonsadat1400
949 viewsAdel Amani, 20:02