Get Mystery Box with random crypto!

کوردستان له سەدەمین ساڵوەگەڕی سیڤەردا: چۆن گەلێکی جیاواز بوو ب | Politeia

کوردستان له سەدەمین ساڵوەگەڕی سیڤەردا: چۆن گەلێکی جیاواز بوو به گەورەترین نەتەەی بێدەوڵەت
╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍


نووسەر: لوقمان ڕادپەی
╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍

وەرگێڕ: کەمال حەسەنپور
╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍╍


پوختەی وتار:


لە ئاگوستی ١٩٢٠، دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و پشتڕاستکردنەوەی حەزی هاوپەیمانان لەمەڕ مافە نەتەوەییەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووس، چارەنووسی سیاسیی نەتەوەی کورد، دەگەڵ خاکەکەی، کوردستان، لە مەترسیدا بوون. بە گوێرەی پەیماننامەی سیڤەر، کورد وەک یەکەیەکی ئەتنیکی-سیاسی لە ڕوانگەی ویلسۆنییەوە ددانیان پێدانرا، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکەی دیاریکردنی چارەنووس، لە جێبەجێکردن وەک مافی تەواو یاسایی بۆ سەربەخۆیی نەتەوەیی شکستی هێنا. لەبەر ئەو هۆیە، بە دەوڵەت بوونی کورد هەڵوەشێنرایەوە. بە پێچەوانە، دیاریکردنی سنوورەکانی دەوڵەتان لە ئورووپا زۆربەیان بە لەبەرچاو گرتنی هێڵە نەتەوەییەکان جێبەجێ کرا.   

ئاکامەکەی بۆتە فرەچەشنییەکی لەرزۆک لە سەرانسەری ئەو ناوچانەی کە جەنگ کاریگەریی لەسەریان هەبوو، بە چەند شێوازی دیاریکردنی چارەنووس، کە دەیسەلمێنێ بە دەوڵەت‌بوونی هێندێک نەتەوە لە ئەوانی دیکە کەمتر ڕەوایی پێدراوە. کشانەوەی هێزە ئیمپراتورییەکان و بە دوایدا یەکێتیی نەتەوەکان لە دیاریکردنی چارەنووس بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی هەرێمی ئاکامی سیاسەتی ئیمپریالیستی بوو بۆ داڕشتنەوەی دەسەڵاتی سیاسی. بە پەسەند کردنی دیاریکردنی چارەنووس وەک یەکێک لە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩٤۵ و، بە چەسپاندنی دیاریکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس وەک مافێکی یاسایی لە ١٩٦٦ و بەدوای ئەودا هەڵمەتی هەڵوەشاندنی کۆلۆنیالیزم، دەبێ بڵیین دۆخی کوردستان ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەهات و بە جۆرێک لە لایەن یاسای مافی دیاریکردنی چارەنووس، بەو شێوەیە کە جێبەجێ کرا، لەبەرچاو نەگیرا.

 


له فایلی پی‌دی‌ئێفی خوارەوەدا دەتوانن کۆی بابەتەکه بخوێننەوه