Get Mystery Box with random crypto!

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ی
لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
آدرس کانال: @puk_puk
دسته بندی ها: موسیقی
زبان: فارسی
مشترکین: 435

Ratings & Reviews

4.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها

2023-05-05 22:12:13
محەمەد تاڵەبانی بە پارچە شعرێکی کورت وەڵامێکی توندی هونەر ڕەشید ئاغا دەداتەوە

تـــف لەو مرۆڤەی کەوا خۆفرۆش و دووڕووە
بۆ ڕووناکی مۆم دەمی پڕ فووە
پێی وایە کەوا سەری بڵندە
بەڵام بەناخی زەویدا چووە

هەر هەڵگری دروشمی چەپكە گوڵەكە و پارێزەری ئاڵا سەوزەكەی یەكێتین و یەکێتی خەڵکی خائین و خۆفرۆشی ناوێت….
26 views19:12
باز کردن / نظر دهید
2023-05-02 16:00:50 وەڵامێک بۆ جـــــوان ڕۆژ بەیانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی

من وەک کادرێکی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و وەک بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕ
پێت دەڵێم ئێمە نەخاکی کوردستانمان تەسلیم داعش و تورکیا کردووە نەسەروەت و سامانی کوردستانمان ئاودیو کردووە
بگرە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی هەڵوێست و داکۆکی کارێکی سەرسەخت بووە بۆ دابینکردنی مافی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
ئەو کاتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرگری لەخاک و شەرەفی خەڵکی کوردستان دەکرد سەرانی حیزبەکەت لەکەرەج پاڵیان دابۆوە باوەڕیان بە هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و کوردایەتی نەمابوو.
هەرکەس و لەیەنێک بێڕێزی بەحیزبی شەهیدان بکات ، نــەک وەڵام دەدرێتەوە بەڵکوو بەڕوونی پێی دەڵین بەرچاوت دیارە تەمی کردووە یان ئەو گەشەکردنەی یەکیتی و یەک گوتاری ناو ماڵی یەکیتی پەرێشان و توشی هێستریای کردوون.
ئەوە جەماوەرو خەڵکی کوردستان سندوقەکانی دەنگدانە ڕێژە دیاری دەکات نەک جەنابت و حیزبە تەزویرچی و نۆکەرەکەت
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو حیزبەیە کە زۆرترین بیروڕای جیاواز و جیابونەوەی تێدا ڕووی داوە بەڵام هەمووجارێک خۆی گرتۆتەوە و باشتر و بەهێزتربووە و هاتۆتەوە نــاو کۆڕی خــەبات…
وەک ڕابەری کۆچکردوومان سەرۆک مـــام جەلال هەموو کاتێک دەی فــەرموو
ســەفین لەبن بێت یەکێتی لەبن نایەت
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پیشمەرگەو فەرماندەو کادیرو ئەندام و دڵسۆزانی یەکێتی و ژنان لەکوێی یەکێتی پێویستی پێـیان بووبێت ئەوان بوون بەقەڵغان و شاخێک بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان…

#محەمەد_تاڵەبانی
46 views13:00
باز کردن / نظر دهید
2023-05-02 16:00:42
42 views13:00
باز کردن / نظر دهید
2023-04-18 18:30:50 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان pinned a photo
15:30
باز کردن / نظر دهید
2023-04-18 18:30:11
رۆژی دووشەممە ١٧ی ٤ی ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پێشوازی لە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا تاوتوێی پاراستن و کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی-یان کرد، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.

***
استقبل سعادة السفیر د. محمد صابر، رئیس مؤسسة الرئیس جلال طالباني، یوم الاثنین ١٧نیسان ٢٠٢٣، السيدة الاولی شاناز ابراهیم احمد .وخلال اللقاء بحث الجانبان المحافظة على أرشيف الرئيس مام جلال طالباني وجمعه. عبرت السيدة شاناز ابراهیم احمد استعدادها الکامل لدعم مؤسسة الرئیس جلال طالبانی.

#محەمەد_تاڵەبانی
32 views15:30
باز کردن / نظر دهید
2023-04-14 20:06:16
لەبیرەوەری ٣٥ساڵەی دەستپێکردنی شاڵاوەکانی ئەنفالدا کەبەرۆکی رۆڵەکانی گەلەکەمانی گرتەوە، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو مەرگەساتە دەنێرم .
جینۆسایدی ئەنفال و تاوانی دژەمرۆیی و تاوانەکانی جەنگ لەبەرامبەر هاوڵاتیانی کوردی بێ دیفاع لەهەشت قۆناغدا و بەدڕندانەترین شێوە جێبەجێکرا و سەدان چیرۆکی ناخهەژێنی جێهێشت، کە ئەمەش هەتا هەتایە وەک پەڵەیەکی رەش دەمێنێتەوە و رژێمی لەناوچووی بەعس و دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەکانی پێ دەناسرێتەوە.
لەم ساڵڕۆژەدا سەری ڕێزبۆ شەھیدو قوربانیانی ئەنفال دا ئەنەوێنم و پێویستی قەرەبوکردنەوە و خزمەتکردن و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانە بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان دووپات دەکەینەوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

#محەمەد_تاڵەبانی
61 views17:06
باز کردن / نظر دهید
2023-04-11 23:13:36 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان pinned a photo
20:13
باز کردن / نظر دهید
2023-04-11 23:13:23
خاتوو شاناز پێشوازی لەوەفدێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لەوەفدێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
لەو دیدارەدا کە سەرۆکى زانکۆکە و راگری کۆلێژ و پەیمانگەکان ئامادەیبوون، تیشکی خرایەسەر دۆخی ئێستای پرۆسەی خوێندن بەگشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەتایبەت.
دیدارەکە گفتوگۆی چڕ و پڕی لەخۆگرت بەئامانجی خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران، سەرباری دووپاتکردنەوەی پێویستی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لەزانکۆکان تا لەئاست ئەو پێشکەوتنانەدا بێت کەلە ناوچەکە و جیهان هەیە لەبوارەکەدا.

#محەمەد_تاڵەبانی
28 views20:13
باز کردن / نظر دهید
2023-03-30 19:37:36
ئەمریکا نۆ پارچە ئاسەواری رادەستی عێراق کردەوە

بە ئامادەبوونی فەخامەتی سەرۆک د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمرۆ پێنجشەممە ئەمریکا نۆ پارچە ئاسەواری رادەستی عێراق کردەوە.

ئاسەوارەکان پێکهاتوون لە ژمارەیەک مۆری سەردەمی بابلییەکان و پارچەیەک عاج کە لە شێوەی رووخساری مرۆڤێک دروستکراوە، لەگەڵ پارچەیەکی دیکەی ئاسەوار.

#محەمەد_تاڵەبانی
34 views16:37
باز کردن / نظر دهید
2023-03-22 04:19:55
سەرۆک کۆمار بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەکات
 فەخامەتی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ، رۆژی دووشەممە 20-3-2023، بەشداریکرد لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز هاوشانی عێراقییەکان و خەڵکی کوردستان بەتایبەتی.
 سەرۆک کۆمار  لە شانۆی ڕۆمانی لە هەواری شار، ئاگری نەورۆزی بە بۆنەی دەستپێکردنی ئاهەنگەکان کردەوە.
 هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئاگری لە مەراسیمەکەدا کردەوە.
  ژمارەیەک سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە عێراق و  ئاسۆ فەریدون ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە  بەشداریان کرد لە ئاهەنگەکەدا کرد.
#محەمەد_تاڵەبانی
28 views01:19
باز کردن / نظر دهید