Get Mystery Box with random crypto!

ئەڵێن کات وا لەمرۆڤەکان ئەکات شتەکان لەبیر بکات وە وای لێ ئەکا | Rebar Ibrahim

ئەڵێن کات وا لەمرۆڤەکان ئەکات شتەکان لەبیر بکات وە وای لێ ئەکات بەهێز ببێتەوە بەڵام نا نەخێر وانییە ، کاتێک کەسێکی ئازیزت لەدەست ئەدەیت ئەوا پارچەیەکی تۆ لەگەڵ خۆی ئەبات پارچەیەک لەڕۆحت ، لەدڵت ، لەکەسایەتیت ، لەپێکەنینت ، لەهێزت ، ڕاستییەکەی تۆ ناتوانی هیچ شتێک لەبیر بکەیت ، تۆ تەنها کاتت پێویستە بۆ ئەوەی ڕابێیت بەنەمانی کەسەکە ، بەنەمانی ئەو ژیانەی کە لەگەڵ ئەو هەتبووە ، هەر کەسێک کە بەبارودۆخێکی لەناکاو تێپەڕی بێت بەلەدەستدانی کەسێکی ، بەمردنی کەسێکی ئازیزی ئەوا هەرگیز وەک خۆی لێ نایەتەوە چونکە ئەو پارچەیەک لەڕۆحی نەماوە وە ژیانیش لای زۆر قورس ئەبێت لەبەرئەوەی هەوڵ ئەدات ڕابێت بەدووری کەسەکە ، بەنەمانی ، بەڵام لەکۆتایی ڕادێت بەڵێ ، ڕادێت و ژیانی بەردەوام ئەکات...