Get Mystery Box with random crypto!

تەنها بیری لێبکەرەوە ؛ ڕۆژێک دادێت تۆ بوویتە کەسێکی تەواو جیاو | Rebar Ibrahim

تەنها بیری لێبکەرەوە ؛
ڕۆژێک دادێت تۆ بوویتە کەسێکی تەواو جیاواز لەم کەسەی ئێستات بوویتە کەسێک پڕە لە هیوا و ئومێد کەسێک ژیانێکی ئاسایی هەیە و بەپەرۆشییەکی زۆرەوە ڕۆژەکانی دەست پێ ئەکات و هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێویەتی ، بوویتە کەسێک وشەی «دڵتەنگی» لەڕابردوویدا بەجێماوە ، بوویتە کەسێکی بەهێز کە سەخترین ڕۆژەکانی ژیانی گەورەیان کردووە و ئێستا هیچ هێزێک ناتوانێت بیروخێنێت ، من ناڵێم هەموو ئەم ئازارەت بیر ئەچێتەوە بەڵام وردە وردە کاڵ ئەبنەوە و چیتر زۆر بیریان لێ ناکەیتەوە تەنها وەک ڕابردوویەک کە تێپەڕیووە و ناگەڕێتەوە لێیان ئەڕوانیت و هیچی تر..