لەگەڵای درەختێکم پرسی لە بەهارا ؛ ووتم ڕەنگێکی تەواو گەشاوە و جوانت هەیە ، ئەبینت ڕەگ و قەدی درەختەکە چۆن بۆ تۆ لەخزمەتن ، پێی ووتم خۆشەویستی ئەوان بۆ من کاتییە ، ووتم چۆن تێ نەگەشتم !! ووتی تۆ وەرە و لە پایزدا سەرێکم لێ بدەرەوە ، ڕەنگم تەواو زەرد ئەبێت و پیر و بێ هێزم ئەکات و ئەم کاتە قوربانی یەک ڕەشە با و بۆ ئەبەد من لەبیر ئەکات ، لەکاتێکدا من لەگەڵ هەر شنەی بایەکدا بۆی ئەکەومە سەما ، ئیتر تێگەیشتم کە ئەکرێت دانە بەدانەی شتەکانی سەر زەوی کاتی بێت تەنانەت جوانی و خۆشەویستیش.. | ژین 13.5K views18:16