زەمەن بەئارامی تێدەپەڕێت ئێمەش بەخێرایی ئەبین بەیادەوەری ، ھەندێک ڕۆژ و بەروار ھەیە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێت لەبیریان بکات و لەدڵ و دەروونی دەربکات بەڵکو یادی ئەو ڕۆژانە ئەکات و لەگەڵیان ئەژیت ، بیریان ئەکات و ئەیەوێت بگەڕێتەوە ئەو ڕۆژانە بەڵام کاتێک بەئاگا دێتەوە ئەبینێت خۆری ئەو ڕۆژانە ئاوا بووە و تاریکی سەراپا ئەگرێت و ئەستەمە چاوی بەسپێدەیەکی تر بکەوێت ، وتنەکانمان گوێگرتن و بێدەنگیمان ، پێکەنین و گریانمان ، ھێمنی و توڕەبوونمان لەنێو تەپوتۆزی ئەوانی تردا وون ئەبن ، ئەوەی ئەمێنێتەوە تەنھا ئەو حەقیقەت و جوانییە نەمرەیە کە لەنێو قوڵایی ڕۆحی ھەمووماندا بەھێمنی ڕاشکاوە ، ئەوەی ئەمێنێتەوە و ئەیباتەوە وەفا و جوانی و خۆشەویستییە.. 12.9K views19:47