Get Mystery Box with random crypto!

پەندی پێشینیان کێ خەڵکی بە چاک یا خراپ زانی عەکسی خۆی دیوە لە | روزنامه روژان 🌻

پەندی پێشینیان

کێ خەڵکی بە چاک یا خراپ زانی
عەکسی خۆی دیوە لەنێو چاوانی
قەدیمی دەڵێن: وەتی دنیا هەس
نەبیسراوە کەس، ڕازی بێ لە کەس
مەخوازە ئاوات بە مردنی کەس
عومەری تۆیش دەڕوات وەک من وە عەبەس
وشتری کەمەرک بێ درۆ و دەلەس
لیخ دەخوات لەبەر دەرگای هەموو کەس
بۆ تاقە دۆستێک خۆت پیر و کوێرکەی
نەک ڕۆژی چەند دۆست بە ماڵت فێرکەی
تاقە یەک هاوڕێی باش و مەرد و ڕەند
قەزای لە دە برای هیچ و پووچ و گەند
ماڵت چ کەم بوو چ زۆر و زەوند
بە جێی مەهێڵە بۆ گەند و بۆ ڕەند
ماندوو بوونی ڕۆژ بۆ تێری شەوتە
بیکەی بە میرات بیرێکی چەوتە
هەر بینا مردی وەسێت با بردی
کاکی میراتگر بە قسەی نەکردی

هۆنراوە: مەلا غەفووری دەباغی
خوێندنەوە: عەلی عابدی
مۆنتاژ : خالید گرافیک

@rojandaily