Get Mystery Box with random crypto!

پیرۆزباییی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بەبۆنەی چاپبوونی بەرهەمە | روزنامه روژان 🌻

پیرۆزباییی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بەبۆنەی چاپبوونی بەرهەمە ناوازکەی خاتوو سەحەر موعێزی

ئاگادار کراینەوە فەرهەنگی ناوازەی ئینسایكلۆپێدیكی "پازار"، بە قەڵەمی "سەحەر موعێزی"، کە زیاتر لە ١٣ ساڵ هەوڵی بۆ کۆکردنەوەی داوە، لەلایەن ناوەندی ئەكادیمیای كوردی، لە دووتوێی ۹ بەرگ و لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین، لە شاری هەولێری، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم فەرهەنگە بریتییە لە حەفتا و سێ هەزار وشە بۆ ڕەنگەکان کە دەوڵەمەندیی زمانی کوردی لە ڕووی ژمارەی پەیڤ و وشە و هەروەها لە باری داڕشتنی وشەوە دەسەلمێنێت و بە یەکێک لە شاکار و بەرهەمە ناوارەکانی ئەدەبیاتی کوردی لە قەڵەم دەدرێت.
ناوەندی نووسەرانی کوردستان وێڕای پیروزبایی و دەستخۆشی لە خاتوو سەحەر موعێزی، ئەم شاکارە دەوڵەمەندە بە سەرمایەیەکی بەنرخ و زێڕینی کتێبخانەی کوردی دەنرخێنێت و هیواخوازە خەرمانەی بەرهەمەکانی خاتوو سەحەر پڕ پیت و بەرەکەت بێت.
چاپبوونی فەرهەنگی پازار پیرۆز بێت لە نەتەوەی کورد، کۆمەڵگەی فەرهەنگیی کوردستان و بەتایبەت کتێبخانەی کوردی، ئاڵای قەڵەم و داهێنان هەر شەکاوە بێت.
ناوەندی نووسەرانی کوردستان

۶ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

@rojandaily