Get Mystery Box with random crypto!

#مامۆستا_قانع #گلەیی_لە_ناوچاو #شێعری_ژمارە ۵۵ دیوانی قانع لا | ڕووداوی هۆزی عالی

#مامۆستا_قانع
#گلەیی_لە_ناوچاو
#شێعری_ژمارە ۵۵
دیوانی قانع لاپەڕە ۱۰۰


مردم وجارێ بەخۆشی سەیری کوێستانم نەکرد
عومر ئەوا هەشتایە هێشتا وەسڵی جانانم نەکرد

من هەمیشە سەیری پایەبەرزی ئەعدای خۆم ئەکرد
بۆ قەسەم جارێ تەماشای شانسی کوردانم نەکرد

فرسەتم نادا زەمانە دادی بەد بەختی بدەم
پڕ بە دڵ جارێ فوغان و شین و گریانم نەکرد

عالەمی جاهل ئەسیری مفتەخۆری مل قەوین
ئافەرین بۆخۆم به ئەمری مامە ڕیش پانم نەکرد

موددەتێ بیرم وەها بوو، بۆ مەعیشەت بێمە هەوڵ
ئاخری نامووس نەیهێشت ،ئیشی شێخانم نەکرد

تا قیامەت حەسرەتە بۆ عومری پووج و بێ سەمەر
جارێ وەک هاوماڵەکانم سەیری لوبنانم نەکرد

کاری دنیام بۆ نەهات و دینیشم بەردا لە دەست
خزمەتی دینم نەبینی و ئیشی نیشتمانم نەکرد

من بە مەیلی خۆم نەچوومە گەرمیان و شارەزوور
بووم بە کوردی هەردوو جەژنە و ژینی کوێستانم نەکرد

قانعا ! خۆ تۆ بە تەنها سەرکز و ئاشفتە نیت
من لەبەر تەرکی ئەدەب، ئیزهاری یارانم نەکرد


(ڕۆژنامەی ژین ژمارە ۶۷۶ ساڵی ۱۹۴۲)


@RudawHoziAlei