جیاوازی خۆشەویستی و ئەوین ئەوین لە چرکەساتێک درووست دەبێ، خۆشەویستی لە درێژایی ڕۆژگار.ئەمە بنەڕەتیترین جیاوازی نێوان ئەوین و خۆشەویستییە. ئەوین پێوەرەکان دەڕمێنێ،خۆشەویستی بە پاڵپشتی پێوەرەکان درووست دەبێ.ئەوین کوتوپڕ و نەخوازراو بڵێسە دەگرێ،خۆشەویستی لە ئاشنابوون و ویستن سەرچاوە دەگرێ. ئەوین یاسا و ڕێسا ناناسێ،خۆشەویستی ئەوپەڕی ڕێزلێنان لە کۆمەڵێک یاساگەلی سۆزدارییە. ئەوین هەڵدەقوڵێ،وەک گڕکان و هەڵپە دەکات، وەک تاڤگەیەکی گەورە، خۆشەویستی،ڕەوانە،وەک ڕووبارێک لە بەستێنێکی کەم نشێودا. ئەوین ڕووخێنەری خۆیەتی، خۆشەویستی،بنیاتنانێکی گەورە.....! دوکتور شاهینی فەرهەنگ وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور ، 105 views03:16