چیرۆک ژنێک دوو چاوی یەکجار مەست و جوانی هەبوو. ڕۆژێک لە دەست مێردەکەی سکاڵا دەباتە لای دادوەر. دادوەر داوێن پیس و سۆزانی بوو.خۆشی لە چاوەکانی هات،تەماحی تێکرد و لایەنگری لێکرد.مێردەکەی تێگەیشت چارشێوی لەسەر لادا.دادوەر بە بینینی ڕووخساری لەبەر چاوی کەوت.گوتی:هەستە هەی ژنەتیو،بە چاوت بێ تاوانی و بە ڕووت ستەمکار. ڕێسالەی دڵگوشا عوبەیدی زاکانی وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور https://t.me/sher_kordi 20 viewsedited 03:53