Get Mystery Box with random crypto!

بەتاڵ بوونی ڕۆژوو بریا کەسێک پێی کوتباین:کە هەڵفڕاندنی چۆلەکە | شێعر و هۆنراوە

بەتاڵ بوونی ڕۆژوو

بریا کەسێک پێی کوتباین:کە هەڵفڕاندنی چۆلەکە ڕۆژوو بەتاڵ دەکا، وە ترساندنی پشیلەیەک پێشێل کردنی گوڵەکانی کە لە ناو گیادا شین بوون و لێکردنەوەی لقە گوڵێک بە بیانووی بۆنی خۆشی، ناهومێد کردنی داماوێک...
بریا کەسێک لە بە تاڵ کەرەوەکانی ڕۆژووی بۆ باس کردباین،
گەیاندنی تۆزی غەم بە دڵی خەڵکانی‌تر...
چێشتنی سوێری فرمێسک به لێوی کەسانی‌‌تر...
وە هێق کردنەوە هەڵەی ساڵانی خۆت ڕوویان،و نوقم کردنی ویژدانی تەوەزەلی لە ئاوی سارد و سڕی و مانەوە لە سەر تاوانی گەورە و بێ‌بەر پرس بوون تا بانگی بەیان...
چ جیاوازیەکی هەیە ڕەمەزان بێ یان پووشپەڕ و گەڵاڕێزان؟
هەر ڕۆژێ کە دەستێکمان گرت،یا دڵێکمان وە دەست هێنا و فرمێسکێکمان پاک کردەوە،ئینسانین...
با ڕۆژووی خۆ پارێزی بگرین!!!
خۆپاراستن لە قەزاوەت و دادوەری
خۆپاراستن لە بوختان و ڕیا و دووڕوویی،خۆپاراستن لە فێڵ و ڕق و قین و ڕق و قین و ڕق و قین...
وە گەر نا لەوەتا بۆو ئینسانهایەک بوون کە زۆریان برسێتی چێشتووە، هیچکاتیش بەڕۆژوو نەبوون...

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2