Get Mystery Box with random crypto!

هەموو لەشم سەراپا پوختە کەنەوەو دەبمە 'مشتێ خۆڵ' کە ڕەنگبێ 'خش | شێعر و هۆنراوە

هەموو لەشم سەراپا پوختە کەنەوەو دەبمە "مشتێ خۆڵ"
کە ڕەنگبێ "خشتێ" بوایە لە دیواری ماڵێکا یان "بەردێ" لە بناری کێوێکا
یان کەمێ "وردەبەرد" لە کۆتایی پاناوێکا
لەوانەیە "خاکێ" لە گوڵدان یان تەنانت "تەپ‌و‌تۆزێ" لەبان پەنجەرەیەکا
بەڵام لەو نێوەدا منیان هەڵبژارد:
بۆ "ئاکام و کۆتایی"
بۆ "شەڕافەت"
بۆ "مرۆڤایەتی"
وە خواکەم مەزنانە ئیزنی دام بۆ:
" هەناسە کێشان"
"دیتن"
"بیستن"
"تێگەیشتن"
وە بەو هەناسەیەی کە پێی بەخشیم
بەهای پێدام و بەنرخی کردم
من هەڵبژێراوم:
بۆ "نزیک بوونەوە"
بۆ "گەڕانەوە"
بۆ "خۆشبەختی"
من مشتێ لە خۆڵم کە خودام
ئیزنی داوم:
بۆ "هەڵبژاردن"
بۆ "گۆڕان"
بۆ " سەرهەڵدان"
بۆ "خۆشەویستی"
بۆ دلۆڤانی
بۆ دلۆڤانی
ئۆی لەمن ئەگەر سپڵە و پێنەزان بم...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi