Get Mystery Box with random crypto!

لە وێستانگای چۆل کراوی دڵم ئەوین دەفیکێنێ نەبوونیت لە شەمەندە | شێعر و هۆنراوە

لە وێستانگای
چۆل کراوی دڵم
ئەوین دەفیکێنێ
نەبوونیت
لە شەمەندەفەڕی
بیرەوەریت‌دا
خۆڵ دەخوا
لە سەڕ ڕێگە ئاسن
وە من
هەموو ڕۆژێ
چەمەدان چەمەدان
ئەسرین
دەڕێژم
لە سەر سەکۆی چاوەڕوانی

#فانی

وە ـــ نادرمستەفازادە