Get Mystery Box with random crypto!

هۆنراوە: #وەفایی وەکو نەی کون کونە جەرگم لە تاو هیجرا | شێعر و هۆنراوە

هۆنراوە: #وەفایی



وەکو نەی کون کونە جەرگم
لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە

بە سۆزی نەی دەسوتێم
و
بە نەغمەی نەی دەناڵێنم

ئه‌مان ئه‌ی موتریبی مه‌جلیس
به‌حه‌ققی تاری رووحانیی

بڵا بێ نه‌غمه‌که‌ی سازت
که‌ئاوی ئاوری هیجرانه

ئه‌تۆ ئه‌ی ڕۆحه‌که‌م ساقی
ئه‌ی تۆ ئه‌ی عومره‌که‌م موتریب

په‌یاپه‌ی لێده‌ چه‌نگ و نه‌ی
ده‌ماده‌م بێنه‌ په‌یمانه‌

به‌تیری غه‌مزه‌ بملاوێنه‌وه
‌زوڵفم له‌گه‌رده‌ن
که‌
به‌سه‌ر هاتومه‌ مه‌یدانت
به‌دڵ بۆت بووم به‌ نیشانه

دمێکی مەست و بیمارم
دەمێک بێ هۆش و هوشیارم

چ کەس نازانێ دەردی من
مەگەر ئەو چاوە کاڵانە

هەناسەی عاشقان بانەتگرێ
بێ مروەتی تا کەی؟

بترسێ ئەی گوڵی نازت
بدەم لەو بای زریانە

ئەگەر زوڵفت وەکو من
عاشقی ڕووی تۆ نیە بۆچى
سەراپا تێکچوە
کەوتۆتە بەر پێت دەست و داوانه؟

وەفایی بۆ گوڵێکی سەر و باڵات شێت
و شەیدایە
وەکو قومری دەناڵێنێ
وەکو بولبول غەزەل خوانە



‌شێعر هۆنراوە

@sher_kordi