Get Mystery Box with random crypto!

دەنگی دەهـ ۆڵ لە دوورەوە خۆشـ ــە...! زۆر جاران، لە کۆڕ و کۆم | شێعر و هۆنراوە

دەنگی دەهـ ۆڵ
لە دوورەوە خۆشـ ــە...!

زۆر جاران، لە کۆڕ و کۆمەڵان یا بە ئامێری پەخشی دەنگ و ڕەنگ و کەرەستەکانی مێدیایی، دەنگی کەسێک یا شتێکمان بە گوێ دەگات و گوێمان بۆ تاوێک بە هێمنی دەزرینگێتەوە و ئارامی بە گوێ و مێشک و دڵمان دەگات و دواتر ئەگەر هەر ئەو دەنگە لە نیزیکەوە بژنەوین، ڕەنگە لێی بێزار بین....!
وا هەیە، جوانی و ڕێک و پێکی و کەڵکی شتێک، دیمەنێکی سروشتی یا دەسکرد، لە سەر لاپەڕەیەک یا لە ڕێی پێشاندانی ئامێرێکی کارەبایی و ئێلکترۆنی، یا لە پێهەڵگووتن و دەربڕینی زار و زمان، بە چاو و مێشکمان دەگا، ئەو دیمەنانە، دەبنە تابڵۆیەکی پڕ لە جوانی و چێژی ڕوانین؛ بۆ پێگەیشتن بە دەنگ و ڕەنگەکان و کەڵک لێوەرگرتنیان بە پەلەین و بە هەر شێوەیەک بێ، دەمانهەوێ لە نزیکەوە پێیان بگەین و کەڵک و جوانیەکانیان بۆ کەسانی دیکە بگێڕینەوە و وێنە و فیلمیان لێبگرین و لە ئارشیوی بیرەوەری و ئارشیوی ئاڵبۆمی فیلم و وێنە دا، هەڵیانگرین....!
سەردەشت، ئەو شوێنەیە کە لە هەموو جیهان دا، بە جوانی سروشت و لێڕەوار و لەوەڕگە و سەرچاوە و کانی و چۆم و بەفر و گوڵ و گیا و میوەی جۆراو جۆر و تەنانەت چەند وەرز لە وەرزێک دا، ناسراوە...
هەر کەسێکی سەردەشتی، لە شوێنێکی دوور لە زێدی خۆی، ئەگەر باس لە سەردەشت دەکات،دەسبەجێ بەردەنگ و هاونشین و هاوکار و هاسەفەرەکانیان، تیاح لە جوانی سەردەشت دەڵێن!و، وا هەست دەکەن بەو پێناسە، سەردەشت دیمەنێکە لەدیمەنەکانی بەهەشت...!
لە شار و شوێنە "بێرون" و بیابان و وشکارۆکانی وەڵاتانی دیکە، بۆ مسافیر و ڕێوینگ و کاروانی و بازرگان و زیارەتکاران و گەشتیاران، باخچەی گشتی و شوێنی حەوانەوە و حەسانەوە و نان و ئاو و یاریگە و شوێنی کات بەسەربردن و ڕابواردن، بە پێی تەمەن و ڕەگەز و ئایین هەیە و دەستەڵات یا بەشی وەبەرهێانی پیشەی تایبەتی یا هەرەوەزی و تاکە کەسی، بەرپرسن و سەرپەرستی و خاوەندارێتی دەکەن...!
بەڵام لە سەردەشت، کە هەموو ڕۆژانی وەرزەکانی، بە تایبەت لە بەهار و هاوین، ڕێبواران و گەشتیاران، سەردانی دەکەن و گەرەکیانە، لێی وەمێنن و چەند ڕۆژێک لە جوانی سروشت و ئاو و هەوای فێنکی کەڵک وەرگرن و لە مێژوو و داب و نەریت و خو و ڕەوشتی دانیشتوانی تێبگەن و لەچوونەوەیان دا، پرێسکەی پڕ لە بیرەوەی جوان و خۆش، بۆ خێزان و خزم و هاوڕێیان و هاوشاریان، ڕاخەن و ئەوانەی گوێبیسی گێڕانەوە یا بینەری فیلم و وێنەی دیمەکانی سەردەشت دەبن، سرنجیان بۆ گەشت و سەیرانی سەردەشت ڕاکێشرێ...!
بە پێچەوانە....هەر کەس جاریێک هاتبێتە سەردەشت و تەنانەت بۆ چەند کاتێک مابێتەوە، خۆشی و جوانی و دڵڕفێنی دیمەن و کەش و هەوایەکەی لێگۆڕاوە و بۆ هاتنی جارێکی دیکە کەوتۆتە ڕاڕایی و دوودڵی...!
هۆکارەکانی بیرەوەری ناخۆش لە سەیران و گەشت بۆ سەردەشت چن؟
ئایا... دانیشتووانەکەی زمانشڕ و دەست پیس و ڕووترش و ڕەوشت نزم و ئازاردەرن؟ ئایا گەرما و سەرما یا کەش و هەوای بێزارکەر و تواناپڕووکێنی هەیە؟ ئایا شەڕگە و شوێنی ئاژاوە و پێکدادان و تێکهەڵچوونە و ئاساییشی لێ نیە؟
نا...نا...، هیچ کام لەوانە لە سەردەشت نین و شار و گوندەکانی جوانترین دیمەن و پاکترین هەوا و ئاساییش لەهەموو شوێنیک دابینە و دەنگ و زرمە و تەقەیەک نیە و دانیشتووانیشی، میواندارترین و بەرچاوتێرترین و میواندۆسترین کەسانی جیهانن...!
ڕێبواران و گەشتیاران بۆ سەردەشت، بە مەبەستی کار و بازرگانی و یا سەیران دێن و هەموو هاتوویەک بۆ سەردەشت، پێویستی بە شوێنی مانەوە و حەوانەوە و دابینی خواردن و ڕێی هات و چۆی بێ بڤە و بێ مەترسی و شوێن و سەر پەنای خۆپاراستن لە سەرما وگەرما و تەنانەت، شوێنی پاک و خاوێنی و خۆشتن و دوورخستنەوەی پیسایی لە خۆیان و داکردنی زبڵ و پاشماوەکانی خواردن هەیە... ماشێنی میوانان، لە بەر بێ پارکینگی و نەبوونی شوێنی ڕاگرتنی درێژخایەن و کاتی، مەترسی دەرکردن لە شوێنی ڕاوەستان و نووسینی جەریمە و ڕاگواستنیان بۆ پارکینگی پۆلیس لە سەرە، هیچ ڕێڤینگ و ڕێبوار (مسافر) ێک، شوێنێک بۆ ڕاوەستانی ماشێنەکەی شک نابات و ناچارە لە بازاڕکردن و کڕینی پێداویستیەکانی دەست هەڵگرێ،
لە نێو شار، پارکێک یا شوێنێکی حەسانەوە و حەوانەوە بۆ کاتێکی کورت یا شەوێ مانەوە نیە، بێجگە لە ئاودەستی


مزگەوتەکان، ئاودەستی پاک و خاوێن، لە بازاڕەکان و پارک و پەنا ڕێگاکان نیە، لە ڕۆژانی پشوو، بە تایبەت ڕۆژانی هەینی، شار چۆڵ دەبێ و خواردنگە و تەنانەت بابۆڵەش دەست ناکەون، بۆ مانەوەی شەوانەی ڕێبواران، هوتێل و مسافیرخانە بەڕادەی پێویست نیە و تەنیا دوو میوانخانەی بچووکی وەک: میوانخانەی "واحیدی" و "مروارید" هەن.تابڵۆێ ڕێنوێنی بۆ شوێنە

مەحەمەد پەسەندی لە سەردەشت


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi