Get Mystery Box with random crypto!

خۆشم دەوێی خاتوونەکەم بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟ من بارتەقای | شێعر و هۆنراوە

خۆشم دەوێی

خاتوونەکەم
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی
بیستووتە دەریا چەن قووڵە؟
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چەن ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم
نە تێت دەگەم
زۆر دەترسێم لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان

#پەشێو
#دێکلمە_عەلی_خزری