Get Mystery Box with random crypto!

بادەی عیشق فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن دڵ لە وەسڵی ڕووی نی | شێعر و هۆنراوە

بادەی عیشق
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن

دڵ لە وەسڵی ڕووی نیگارم بێ‌ قەراری گرتووە
هەربە عیشوەی چاوەكانی واشەراری گرتووە
چاو لە دووری نازەنینم ئەو کە مادوورە و كەچی
بیلبیلەم ئێستا بە شیوەن واغوباری گرتووە
ئەی غەزالی دەشتی دیدەم سەردەمێكە دڵ لە دووت
ھەر وەکو مەجنونە دەردی بێقەراری گرتووە
بولبولی تەبعم دەمێكە هەر غەزەل خوانی دەكا
داوی ڕاوم ساڵەهایە كەی نیگاری گرتووە
هەر لە حوسنی ڕادەمێنم تاگڕی سینەم ببێ‌
چەشنی دەروێش حای و هوومە دڵ كە ناری گرتووە
تیری نیگات زەهرە بۆمن وا لە سینەم كاری یە
چارەیی ناكرێ‌ بە دوکتۆر مەیلی یاری گرتووە
ئاگری عیشقت بەجارێ‌ هەر هەموو گیانمی سوتاند
چەشنی مەیتێ بێ ڕوح و گیان ڕێی مەزاری گرتووە
دڵ لە تاوی فیرقەتی بوو ھەر دەناڵێ وەک ڕوباب
کونی سینەم پڕ لە ئاواز چەند ھەزاری گرتووە
وەك (ئەمینی) بولبولێکم وا لە دەوری گوڵ ڕوخان
دڵ خوماری گەرمی عیشقە تازە كاری گرتووە‌ێێێیی
بیستومه چن باریان پی حفظ کردوم کلی عکسو شتم لی ندیبو

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi