Get Mystery Box with random crypto!

کابرایەک خەریکی خاوێن کردنەوەی ماشینەتازەکەی دەبێ کاتێ سەر بەر | شێعر و هۆنراوە

کابرایەک خەریکی خاوێن کردنەوەی ماشینەتازەکەی دەبێ
کاتێ سەر بەرزدەکا ـ دەبینێ کە کچە چکۆلەکەی دەستی داوەتە
بەردێک ماشینەکەی ڕووشاندۆ
بەتوڕەیی لێیچۆ پێش وبەتوندی دەستی
گرت وسێ چۆار زەربە چاکی لێ دا ــــــــ ئیتر بێ خەبەر لەوەی کەئەوزەربانەی بەئاچارلێ داوە و دەستی گشت زامدار بۆ ـــ بەپەلە دەیبا بۆنەخۆشخانە لەوێ دوکتور پاش چاو لێکردن دەڵێ ــــ
بە هۆی زەربەی زۆر و ورد بوونی ئێسکەکانی بەداخە وە
دەبێ قامکی ببڕدرێتەوە بەڵێ قامکەکانی دەبڕنەوە کاتێ کە باوکی دەچێ بۆ دیتنی کچەکە بەچاوی پڕ گریانەوە دەڵێ .
بابە گیان کەی قامکەکانم دەڕوێنەوە ؟؟(شین دەبنەوە)
باوکی لەبەر خەم وپەژارە قسەی بۆ ناکرێ لەنەخۆشخانە دێتە دەرو دەچێتە لای ماشینەکەی وهێندێکی چاو لێ لێ دەکا پاشان سێ چۆار پێلاقەی پێدادەدا ـ نەیدەزانی چ بکا ؟
دانیشتبو ئەژنۆی خەمی گرتبۆ باوەش وبیری دەکردەوە
کەچاوی بە ڕوشاوی ماشینەکە کەوت کچە نووسیبوی (خۆشم دەوێی بابەگیان) لە بیرمان بێ توڕەیی وخۆشەویستی و عیشق وئەوین ڕادە وسنووری دیاری کراویان نێ ـ دەبێ لەوکاتانە دا وریا بین ولەبیرمان نەچێتەوە
کەکەل وپەل دەبێ کەڵکیان لێ وەرگیرێ وتەنیا بۆئاسودەی مروڤە کانە ـ
بەڵام ئینسانەکانمان دەبێ خۆش بوێ وعیشق وئەوینیان پێ ببەخشین ــ
بەداخەوە گیروگرفتی ئەڕۆی دنیا ئەوەێ
کە بەشەرەکان کەڵکیان لێ وەردەگرێ
ماشین وکەل وپەلەکانیشمان خۆش دەوێ وبونە هەوێنی ژیانمان وتەنانەتی کچە چکۆلەکەشمان نابینین وئاوا توشی قامک بڕینەوە و ڕوداوی دڵ تەزێن تریشی دەکەین ـــ
تێبینی لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕش کابرایەک لەبۆکان کوڕەکەی ماشینەکەی دابو بەدیواردا خشتێکی لەسەری کوڕەکەی داو کوڕەکەی مرد
دەقی فارسی سەید ڕەحمان بەرزەنجی ـــ
خستنەوەی سەرزمانی کوردی
نادر مستەفازادە ـ ڕەحیم ـ خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi