Get Mystery Box with random crypto!

کاتێ چوم بۆ مەکەوام بیر دەکردەوەکە گشت گوناحەکانم پاک بوونەتەو | شێعر و هۆنراوە

کاتێ چوم بۆ مەکەوام بیر دەکردەوەکە گشت گوناحەکانم پاک بوونەتەوە ووەک منداڵی ساوام لێهاتۆ وگوناحم نماوە
بێ هەواڵ لەوە کەتەواو گوناحەکانم گوناح نەبوون
وتەواوی راستەکانیشم بەتاوان نووسرابوون
لەمەکە دیتم خودا چەندساڵ لەوەپێش لەوشارە ڕۆیشتۆ و ئینسانەکان بەدەوری خۆیان دا دەگەڕێن وبێ ئامانج دەخولێنەوە لە خودایەک کە بێ گەڕان لەبەردەرکی خۆیان بۆونەیاندیتۆ ـ
لەوێ دیتم هیچ کەس لەفکری
فەقیریەکی دەست فرۆش دانیە
هەموو دەیانهەوێ زوو بگەنە خودا و گوناحەکانیان بۆ بسرێتەوە بەڵێنی بەهەشتیان داتێ ـ
ئیتر بێ هەواڵ لەوەی کەئەو دەستگێڕە فەقیرەی وائەو بە هێندی نەگرت خودی خودابوو
لە مەکە دا بۆم دەرکەوت کە خودا لەوێ نیە ودیسان دەبێ ئەو ڕێگا دوور ودرێژە بپێوم وبێمەوە ماڵی خۆم ــ
وهەرلەنوێژکردنە ساکارە کەی خۆم داوێنەی خودا لە یارمەتی دان بە خەڵک بدۆزمەوە
بەڵێ شادکردنی دڵی خەڵک لەپێوانی ڕێگای دوورودرێژو چون بۆ مەکە چاک وبە خێرترە
هەرئەو ساتانەی والەپشت چرای سوور دەوێستین گاهەیە خودا ئاواتی منداڵیەکی دەستفرۆش بەجێ بێنێ
خودا لەنزیک و دڵ ودەرونی خۆتان بدۆزنەوە بەدەست گرتنی لێقەوماوێک بەتێر کردنی فەقیرێک بەدەست بەسەرداهێنانی هەتیوێک ــ لەراستەقینە دا خودا لەناو دڵی منداڵێکی هەتیو پیرێ ژنێکی بێ نان فەقیریەک کەدراوسێی حاجین دەژی و حاجیش بێ هەواڵ لەناوعەڕەبان لەگرمای عەڕەبستان لە خودا دەگەڕێ کەلەوێ گوناحی بۆ بسرێتەوە بێ هەواڵ لەوە کە خودا لەبەر دەرکی خۆی بووبەڵام بەداخەوەئەو هێندە تامەزرۆی ناوی حاجی بوو هەستی پێ نەکرد ونەیدیت!!!!!!!


وەرگێڕدراوی : نادر مستەفازادە
رەحیم خان

#حجت_الاسلام_شهاب_مرادی

#بدون_تعصب_بخوانید

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi