Get Mystery Box with random crypto!

منداڵێکی داماو بۆ نان بەبێ پێڵاو بەپێ پەتی دەسووڕاوە کز و پەرۆ | شێعر و هۆنراوە

منداڵێکی داماو بۆ نان
بەبێ پێڵاو
بەپێ پەتی
دەسووڕاوە کز و پەرۆش
کار پەیدا کا
بۆ دەرمانی
دایکی نەخۆش

چەند گەڕاو دای لەدەرکان
بەڵام هەر لە بەختی ڕەشی
نەکار پەیدا بوو لەلایە
نە خێر خوایە
پاروێ نانی دایە
نەپووڵێکی
هاتە گیرفان
کە بۆ دایکی
بکڕێ دەوا و دەرمان

هەناسە سارد
زۆر شەکەت و ماندوو
دانیشت خەمبار
لە سەر بەردێکی قەراغ‌ شار
دەمێک
بە خەیاڵ نانی دەکڕی
ساتێکیش بۆ دایکی، دەرمان
بەبێ هێز و توانا
دەستی گرت به ئەژنۆ
هەستا
بە خەیاڵەوە کەوتە ڕێ
تاکوو گەیشتە بەر دەرکێ
دیتی لەوێ
کۆمەڵێک خەڵک
لەحەوشەیان
ڕاوەستاون
هێندێک ڕەشپۆش
تاقمێکیش فرمێسک لە چاون

زۆر بە پەشۆکاوی
کەوتەناو جەماوەر
پرسیاری کرد
چییە خەبەر ؟
کاتێ وەزع وحاڵی زانی
کە ئیتر نەمابوو
دایکی میهرەبانی
لەوێ کەوت
لە بەر دەرگا
نەحلەتی کرد
لە ژیانی وا
کە ئانەیەک نەبێ
بۆ تۆزە دەرمانێ
یابۆ دوو گەڕەم قەند و چا

نادرمستەفا زادە ــــ رەحیم خان

خوێندنەوە و دەنگ
خاتوونی بەڕێز ـ ڕووناک سنە

ــ

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2