Get Mystery Box with random crypto!

‍ ‍ کوتت سبەینێ دێم ئاخ سبەینێ چەند درەنگە نازانم ، نازانم | شێعر و هۆنراوە


‍ کوتت سبەینێ دێم
ئاخ سبەینێ
چەند درەنگە
نازانم ، نازانم
کەبۆ؟؟
ئەمڕۆ ناگات بە سبەینێ
ڕەنگە،
سبەینێ هەر نەبێ
لە سبەینێی من دا...!!
بە کێ دەبێ بڵێی
یەکێک نییە
ئەگەر دەنگم
بە گەردوون ڕا بگەێنێ
تا دەورانی
چاک بسووڕێنێ
نە تەگەری
بە شوێن خۆی دەگەڕێ
نە ئەوڕۆی من
دەگا بە سبەینێ
نازانم بۆچی کە ئەمڕۆ
بە سبەینێ ناگا؟؟
گاهەیە خەو
بە سەر شەوی دادابێ
یا ڕەنگە خۆرە تاو
بە دیلی
پێی لە قیلی شەو گیرا بێ
مەگەر دەکرێ
هەتاو بەدیل بگیرێ
مەگەر دەبێ
شەو خەوتبێ
بەو هەموو درەنگێ
باوەڕ ناکەم
هەتاو درەنگ بێ
گاهەیە ڕێی ون کردبێ
لە شوێنی تر دەرکەوتبێ

#سید_داود_جاسمی_س_سایه
#خوانش_پروین_چوبری

وە ــ نادرمستەفازادە

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi