Get Mystery Box with random crypto!

ماچی لێوت بۆتە حەسرەت، چۆن دەبێ حەسرەت نەخۆم؟ سووچی خستە حاڵی | شێعر و هۆنراوە

ماچی لێوت بۆتە حەسرەت، چۆن دەبێ حەسرەت نەخۆم؟
سووچی خستە حاڵی زارم، سەر بە ڕزقی زاری تۆم

شۆخی بێ دین کافرت کردم، چلۆن‌ غوسڵم دەدەی؟
بۆ کەفارەی دەم بە‌دەم دێم، لێو لە نێو زارت بشۆم

ڕۆژ بە سەروای چاڵی زمزم بو تەبەڕوک دێمە لات
شەو بە کێشی فاعلاتون خۆشە خورمای لێوی‌ بۆم

نەرمەنیشکەی سەربەگۆبەن چرپەچرپە دەمگوژی
دێی و ڕادەبری دەزانی شێتی گێلاسی شنۆم

#سەلاح_کوردی


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi