Get Mystery Box with random crypto!

بریندارم به قامچی پەرچەمی تۆ بە سیلە ی پڕ لە مانایی چەمی تۆ | شێعر و هۆنراوە

بریندارم به قامچی پەرچەمی تۆ
بە سیلە ی پڕ لە مانایی چەمی تۆ

پسام هیندی بکێشم جەوری دوریت
حەیاتم لێ براوە لە خەمی تۆ

لە تاقەت دابڕام کەی دێ ببیسم
کەلام و خەندەیێکی ئەو دەمی تۆ

وەکوو گوڵ هەر بەیانێ چاوەرێتم
کە بڕژێ سەر سەری من شەونەمی تۆ

نە تەنیا بۆ دڵی من ئاە و ناڵەی
دەلیلی ئاە و ناڵەی عالەمی تۆ

لە بۆ فێنکایی گیان و روح و قەلبم
بە وێنەی ئاوی چاڵی زەمزەمی تۆ

موحبی کەوتە گیان الله لە تاوت
هەتا کەی بێ خەیاڵ و بێ خەمی تۆ


..... موحبی...
1400 /4/6