#شۆڕش ئەمین زادە چەند مەسەلی کۆنی کوردی ئۆخەی ئۆخەی ، هەر کەس بۆ خۆی ئاسن بە ژەنگی خۆی نەبێ ناڕزێ. ئاو ئەڕوا ، زیخ ئەمێنێتەوە. ئاو ئەگەر لە جێگایەکدا بوێستێ بۆگەن ئەکات. ئاوی گۆزەی سوور ، حەفتەیەک خۆشە ئاو لە دەستی ناتکێ. ئاو و ئاور ئامانیان نییە. ئاور بەر بۆتە کای کۆن. ئاور بکەوێتە شوێنێک تەڕ و وشک پێکەوە ئەسووتێنێ. ئاورە سوورە لە خۆم دوورە. ئاوری پێوە بنێ ، بۆسۆی لێ هەڵناستێ. ئاوێک هاژە و دەنگی زۆر بێت قووڵ نییە ئاڵتوون بە مەحەک ، پیاو بە تەجروبە ئاشێک شلە بێت ، ئاشپەزەکەی بلە بێت ، هەر کەس بیخوا گول ئەبێت. 131 views02:56