Get Mystery Box with random crypto!

# جەلال ئەحمەدی کاریکەلیماتۆر + نانی دەلاک بە موو بەندە ٭ ج | شێعر و هۆنراوە

# جەلال ئەحمەدی


کاریکەلیماتۆر

+ نانی دەلاک بە موو بەندە
٭ جا وەرە دڵ لە چەپ بێ و ڕاستی پێ بڕۆی.
٭ هونەری سەرەڕۆیی هەژاریی وێنا دەۆا.
+ لێوەکانت سوورکەوە، برسیمە.
+ پیتڕۆسی وان، تەپلۆسی ئێمەیە.
٭ ئاش بەتاڵی دەگێڕڵ، ماڵ بەکۆڵ
+ چراسووری شەقامی شار، چاو بۆ سەوز دادەگرێ.
٭ شەهید لە عەینی ڕۆیشتندا دڵی لێدەدا.
٭ سەعاتی حیساب سووڕی نییە.
+خەڵکی خۆش‌ئیشتیا ڕژیم ڕەعایەت ناکەن.
٭ ئۆڕتۆپێدی خاوەنی سەر و مل شکاوانە.
٭ تۆفانی پەستی زەمین گیرە.
٭سەری ساغی بە ملەوە بووە.

کاناڵی مزراویلکە


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi