فیقلی دیپڵۆم ڪابرایەڪی وەرزێر ڪوڕەڪە دەنێرێ بۆ خوێندن. ڪوڕەچەند ساڵ دەچێته مەڪتەب فەوقی دیپڵوم وەردەگرێ ودێتەوە ئاوایی. هەرڪات باوکی دەڵێ وەرە ڪارێڪم دەگەڵ بڪە دەڵێ نازانم ئێوه چۆن تێ دەگەن ئەمن فەوقی دیپڵومم؛ فەوقی دیپڵوم! چۆن بێم ڪارتان بۆبڪەم؟! بابی لە داخان لەبەر خۆی پیش دەخواتەوە. ڕۆژێڪ لەمەزرا وە بەگوێدرێژ گوێنی دێنێ ودەگاتە جوگەلە ئاوێڪ گوێدرێژ پێ دەچەقێنێ وناپەڕێتەوە زۆر خەریڪ دەبێ؛ لە ئاخری دا دەڵێ هەچە دەی ئەتۆش فیقلی دیپڵۆمی؟! نادر مستەفازادە /ڕەحیم خان 640 views03:56