Get Mystery Box with random crypto!

تۆفان، ناتوانێ تاسەربێ! شەپۆل، تەمەنی زۆرکورتە! گەردەلوولیش، چ | شین💙🔗

تۆفان،
ناتوانێ تاسەربێ!
شەپۆل،
تەمەنی زۆرکورتە!
گەردەلوولیش،
چەندبەرزبێ،
بەچۆک دادێ!
بەلام دووریت،
گەردەلوولی بێ وچانە
شەپۆلیکی بێ ئامانە
تۆفانیکە،نابڕیتەوە
برینیکە،
هەمووڕۆژێ دەکولیتەوە!

#ک_د_ئازاد
@shiii_n