2022-06-18 14:31:21
پیاوبوون !
بە شانی پان و ڕیش و سمێڵ نییە
كاتێك نەتوانیت دەستەكانت ببنە ئارامی بۆ كەسانێك
كاتێك نەتوانیت زمانت نەكەی بە ئاگر بۆ سوتاندنی كەسانێك
كاتێك نەتوانی تێبگەیت، چەند جوانە ئازاری كەس نەدەیت
كاتێك نەتوانی بەڵێنەكانت ببەیتە سەر
كاتێك لەبری خەیاڵ و بیركردنەوەكانی
لەبری میهرەبانی و كردەوەكانی، تەنها ژن بە جەستە ببینی ڕێك لەهەمان كاتدا
پیاوبوونت لەژێر پرسیاردایە
بوون بە پیاو
ئەشێت بە سوتفەی لە دایكبوون بێت
بەڵام
پیاوبوون، ئیشی هەموو كەس نییە.
بەڵکو ئیشی مەردەکانە!
779 views , 11:31