Get Mystery Box with random crypto!

shno24

لوگوی کانال تلگرام shno24 — shno24 S
لوگوی کانال تلگرام shno24 — shno24
آدرس کانال: @shno24
دسته بندی ها: حیوانات , اتومبیل
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 366
توضیحات از کانال

خبر تنها ظاهر ماجراست، با #شنو۲۴ به عمق رویدادها بروید
پوشش اخبار منطقه وتحلیل حوادث وافزایش آگاهی‌های جامعه،با رعایت استقلال حرفه‌ای، رسالت همیشگی ماست
#اینستاگرام_شنو۲۴
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
ارسال سوژه خبری
@naserzadeh99

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها

2022-02-01 18:50:18 https://instagram.com/stories/shno_24/2764134374988981954?utm_medium=share_sheet
88 views15:50
باز کردن / نظر دهید
2022-01-30 22:22:59
هەر ئێستا بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆڕە یادی ڕێزگرتن لە مامۆستا محەممەدی ماملێ لە شنۆ



@shno24
176 views19:22
باز کردن / نظر دهید
2022-01-14 10:53:27
بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سوارە ئیلخانی زاده:

پیرە هەڵۆ / شێعر :سوارە ئیلخانیزادە / خوێندنەوە: عەلی خزری

@shno24

اینستاگرام #شنو۲۴

https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
115 viewsedited  07:53
باز کردن / نظر دهید
2022-01-05 10:00:13
بڕینی دارەبییەکانی حەسەن نوران و دێشەمس لە لایەن کەسانی دژە ژینگە. کارێکۍ قێزەوەن و نابەرپرسیارانە کە خەڵکی ناوچەکەش بەڕاستی پێی ناڕحەت و توڕەن. بەشێکی زۆر لە دارەبییەکانی ئەو شوێنە کە دیمەنێکی جوان و سرنجڕاکێشیان پێکهێناوە بڕدراون. کەسانێکی دایکی زەوی بریندار دەکەن پێیان وانەبی کە تەنیا بێ ڕێزییان بەو دایکە دڵسۆزە کردووە بەڵکوو ئەوانە بەر لەهەموو شتێک سێرەیان لە خۆیان و ماڵباتەکەیان و کۆمەڵگای ئینسانی داگرتووە و لە داهاتوو دا ئەوە ئێمەین کە بەگشتی و وێگڕا تووشی خەسار دەبین. ئەخلاقی ڕەسەنی ژینگەیی بانگەوازی ئەوە دەکات کە مرۆڤ ئەگەر باوەڕی بە پاراستنی ژینگەش نییە لانیکەم با باوەڕی بە پاراستنی خۆی و ماڵ و منداڵی خۆی هەبیت و بۆ پاراستنی ئەوانیش بیت دەبی ڕێز لە دار و بەرد و ئاو و ئاژەڵ بگریت. تاڵان و کاولکاری ژینگە هەنگاو هەڵێنانه وەیەکی هێدیانە بەرەو فەوتانی جۆری ئینسانە، بۆیە دەگوتری پاراستنی ژینگە لە هەنگاوی هەوه ڵ دا ئەرک و لە هەنگاوی دووهەم دا ئەخلاقێکی پێویستە. یاخوا بشکێن ئەو دەستە ناحەزانەی ئاوا بێ بەزەیانە دەشکێنن.

کەریم خزری

@shno24
898 viewsedited  07:00
باز کردن / نظر دهید
2021-12-28 09:29:00
سنە وه‌ک پایتەختی کتێبی ئێران دەستنیشان کرا
رۆژی دووشەممە شەشەمی سەرماوەز ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، جێگری کاروباری فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەداڕشتنی کولتووری، بنکەی هاوئاهەنگیی شار و گوندەکانی هۆگری کتێب و دیکەی دامەزراو و ڕێکخراوەکانی هاوکار، مەراسیمی هەڵبژاردن و ناساندنی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران بەڕێوە چوو و لە نێو شارە دەرچووەکانی قۆناغی کۆتایی کێىبەرکێ وەرگرتنی نازناوی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران، شاری سنە وەک شاری براوە، هەلبژێڕدرا و دەستنیشانکرا.

@shno24
123 viewsedited  06:29
باز کردن / نظر دهید
2021-12-24 14:03:12 دەبارێ بەفر و باران
@shno24

هونەرمەند: مامۆستا موحەمەد ماملێ

اینستاگرام #شنو۲۴

https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
75 viewsedited  11:03
باز کردن / نظر دهید
2021-12-21 20:29:42 shno24 pinned «‍ ‍#زانیاری شەوی یەڵدا شەوی یەڵدا یان شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەکانی ھیند و ئاری و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیا. دوایین شەوی پاییز یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکوری گۆی زەوی بە…»
17:29
باز کردن / نظر دهید
2021-12-21 19:59:51 ‍ ‍#زانیاری

شەوی یەڵدا

شەوی یەڵدا یان شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەکانی ھیند و ئاری و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیا. دوایین شەوی پاییز یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت. لە شەوی یەڵدا بەدواوە درێژایی شەو کەم دەبێت و ڕۆژەکان درێژتر دەبنەوە.

وشەی یەڵدا ڕیشەیەکی سوریالی ھەیە بە واتای "لەدایکبوون" و "ھاتنە دنیا"یە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لە دایکبوونی خۆر و ڕووناکی یان میترا. ڕۆمییەکان ئەو ڕۆژە بە "ناتالیس ئانایکتوس" یان "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕوناکی" ناودەبەن. ئەبورەیحان بیرونی زانای بەناوبانگی ئێران وەک جەژنی "لەدایکبوونی مەزن" یان "میلاد اکبر" باسی لەو جەژنە کردووە ئەوەش ھێمایەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕوناکی.

لە کۆندا چلە دوو ڕێکەوت بوو لە ناو ڕۆژمێردا، چلەی ھاوین و چلەی زستان، چلەی ھاوین کە دوایین ڕۆژی جۆزەردان و یەکەم رۆژی پوشپەڕە و بە درێژترین رۆژی ساڵ دادەنرێت و چلەی زستان کە دوایین شەوی سەرماوەزە و درێژترین شەوی ساڵە. لە رابردوودا کشتوکاڵ بناغەی سەرەکی ژیانی خەڵکی پێکدەھێنا و گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەوا و وەرزەکان کاریگەری لە سەر کشتوکاڵ و شێوەی ژیانی ئەوان دادەنا ھەر بۆیە تەنانەت ڕۆژمێرەکانیش بە پێی ئەو گۆڕانکاریانە داڕێژراون، ئەگەر سەرنج بدەین ناوی مانگەکانی ساڵنامەی کوردی و زۆربەی نەتەوەکانی تری ئاری پەیوەندیەکی توند و تۆڵیان لە گەڵ کشتوکاڵ و گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەوا ھەیە، بەو پێیەی درێژی و کورتی شەو و ڕۆژەکان کاری دەکردە سەر چالاکیەکانی کشتوکاڵ و جووتیاری، ئەوانیش ناچاربوون چالاکیەکانیان لە گەڵ ئەو گۆڕانکاریانە ڕێک بخەن.

وردە وردە و بە ئەزمون مرۆڤەکان بۆیان دەرکەوت لە ھەندێک وەرزدا ڕۆژەکان درێژترن و ئەوان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر کەڵک لە روناکی خۆر وەربگرن بۆ کشتوکاڵ کە بناغەی سەرەکی بژێوییان بوو. ھەر بۆیە ھێدی ھێدی ڕوناکی و خۆر بووون بە ھێمای ژیان و چاکە، تاریکیش بوو بە ھێمای خراپەکاری و ستەم. گەلانی "ھیند و ئاری" و "ھیند و ئەوروپی" دوایین شەوی پاییزیان وەک شەوی لەدایکبوونی خۆر و ڕوناکی دادەنا و تەنانەت ڕۆژی یەکەمی زستانیان بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دادەنا، چوونکە لەو بڕوایەدا بوون کە ئاھورامەزدا بە سەر ئەھریمەندا سەرکەوتووە و بەدرێژیی ڕۆژ و روناکی زیاد بووە.

لە "ئاسارولباقیە"ی ئەبورەیحانی بیرونی و لە قانونی مەسعودی ئەو رۆژە وەک خۆرە روز و خۆرەم روز واتە "رۆژی پیرۆز" ناوی براوە. ھەر وەک ئاماژەی پێدرا تاریکی ھێمای شەیتان و ئەھریمەن بووە، دوایین شەوی پاییزیش کە درێژترین شەو و تاریکترین شەو بووە، بە شەوێکی شووم و پڕنەھامەتی دانراوە، ھەر بۆیە لە کۆنەوە لە گەڵ خۆر ئاوابوونی دوایین رۆژی پاییز، خەڵک بە داگیرساندنی ئاگر ھەوڵیان دەدا تاریکی و ھێزە ئەھریمەنیەکان بڕەوێننەوە و لە خۆیانی دوور بخەنەوە.

خەڵک لەو شەوەدا لە لای یەک کۆدەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانی وتن و ھەڵپەڕکێ شەونخونیان دەکێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون. ئەو سفرەیەی لەو شەوەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتیەکان بە "مەیزەد" ناسرابوو چەرەسەکەش پێی دەوترا "لۆرک". لە نەزرگە و پەرستگەکانی میترایی نزا دەکرا بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێ دەوترا "نی یەد". خەڵک کە بە ئاھەنگ گێران و شەونخونی شەوی یەڵدایان بەسەر دەبرد، یەکەم ڕۆژی زستان یان خۆرە روز، یان ڕۆژی پیرۆزییان دەرکردە پشوو.

 

بە پێی ھەندێک سەرچاوە ڕۆژی خۆر، ڕۆژی یەکسانی مرۆڤەکان بوو، پادشاکان بەرگێکی سپی و سادەیان لەبەردەکرد و لەو رۆژەدا نە پادشا و نەھیچ کەسێکی تر فەرمانی بەکەسانی تر نەدەکرد و سەرجەم کاروبارەکان بە بێ فەرمانکردن و بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە رادەپەڕێنران. لەو رۆژەدا ھەر جۆرە خوێنڕشتنێک، تەنانەت سەربڕینی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیش قەدەغە کرابوو. ھۆکارێکی تری پشوی ئەو رۆژە جیا لە شەونخونی و بە ئاگابوونی خەڵک لەو شەوەدا بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە پێشگیری بکرێت لە ئەنجامدانی ھەر گوناھ و خراپەیەک، چوون بە پێی "ئایینی روناکی" بچوکترین خراپەکاری لە رۆژی لەدایکبوونی خۆر بەگەورەترین تاوان ھەژمار دەکرا.
@shno24
124 viewsedited  16:59
باز کردن / نظر دهید
2021-12-21 17:05:34 شێعری شەوی یەلدای شاعری گەورەی کورد " نالی" بە دەنگی هوونەرمەندی دەنگ خۆش عەدنان کەریم پێشکێش بە ئێوەی بەرێز

شەوی یەلدا

شەوی یەلدایە یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو

کە تۆی شای کەچ کولاھی دیدە مەستان
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو

لە خەو ھەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت
ھەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو

موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەھجوورە ئەمشەو

اینستاگرام#شنو۲۴
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
132 viewsedited  14:05
باز کردن / نظر دهید
2021-12-18 22:50:56
دستگیری شکارچیان متخلف در اشنویە


یگان اداره حفاظت محیط زیست اشنویه در گشت و کنترل حوزه استحفاظی این شهرستان با شناسایی سە نفر شکارچی متخلف، آنان را دستگیر کردند.

از متخلفین ۲ قبضه اسلحه شکاری، تعدادی فشنگ، لاشه دو قطعه پرنده فاختە کشف و پرونده جهت رسیدگی به مقامات قضایی ارجاع شد.

اینستاگرام #شنو۲۴
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
67 viewsedited  19:50
باز کردن / نظر دهید