#تەندرووستی خواردنی #گوێز و تایبەتمەندییەکانی گوێز یەکێک لە باشترین جۆری خواردنە تەندرووستییەکانە لە ڕووی دەوڵەمەندی پڕۆتئین و ترشە چەوری و دژە ئۆکسان ئەژمار دەکرێت. پزیشکان هەمیشە خواردنی گوێز بە باشترین سەرچاوە بۆ چارەسەرکردنی تەندرووستی دڵ و ڕەگە خوێنییەکان دادەنێن چونکە ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆل دەکات. لەلایەکی دیکەوە گوێز بە هۆی هەبوونی زۆری ترشی لینۆلیک، دڵەڕاوکێ تا ڕادەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە. @shnohewal 5.9K views16:06