منداڵ پەروەری... ڕۆڵی دایک لە بیرکردنەوە و گەشەی فیکریی منداڵدا (ئەنیشتەین بۆ نموونە) یەک لە سەبەب و هۆکارەکانی گەشەی فیکریی منداڵ پرسیارکردنە. ئەنیشتەین لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە چۆن تیوریی "نسبییەت" (ڕێژەیی)ی داڕشت، دەڵێ: "هەموو ڕۆژێک کە لە قوتابخانەڕا دەچوومەوە ماڵێ، دایکم دەیپرسی ئەمڕۆ چ پرسیارێکی گرینگ و جوانت لە مامۆستاکەت پرسیوە؟ منیش بۆ ئەوەی وەڵامی دایکمم بەباشی دابێتەوە، هەوڵم دەدا هەموو ڕۆژێک پرسیارێکی باش و گرینگ لە مامۆستاکەم بکەم. ئەو پرسیار و وەڵامانە من گەیاندە کاکێشان و ئەستێرەکان. دایکی ئەنیشتەین بە پرسیارکردن بەکردەوە بۆتە هۆی جوان بیرکردنەوە و باش تیڕامانی کوڕەکەی. ئەمە تیکنیکێکی باشە بۆ تیڕامان و بیرکردنەوە. لە وڵاتی ئێمە و لە کولتوور و کۆمەڵگەی ئێمەدا دایک و باوکان هەر کە منداڵەکەیان لە قوتابخانە دەگەڕێتەوە، لێی دەپرسم ئەمڕۆ نومرە (دەرەجە) چەندت وەرگرت؟ جیاوازیی ڕوانگە و تێڕامانی دایکی ئەنیشتەین بۆ پرسیارکردن بەڕوونی دەری دەخا کە کەسایەتیی ئەنیشتەین چۆن بیچمی گرتوە. @shnohewal 6.6K viewsمراد نەزەری, 19:52