بەڵام داخەکەم کاتێک گەیشتووینە فەرحانی، هەر ئەم بستە خاکە کە قوربانیەکی زۆری بۆ دراوە، خۆمان لێی چوویین و بەردەوام دەچینە سەنگەر و بە هەزاران شێوازی جیا جیا و خۆ فریودان و پاساو هێنانەوە، دەست درێژی دەکەینە سەر و لێی دەبینە سەددام و ژینگە و ژیانی ژیاری و تەنانەت ئاساییشی لێک دەترازێنین و ئەو هەموو خەزێنە و سەرچاوە و سامانە سروشتیە، هەر کەسە و بۆ خۆ، بڕ دەدەیین و ئاوڕی ڵێ نادەینەوە چ نەهامەتیەک دەخزێنینە ئەم کۆمەڵگەیە و چ کاولکاریەک لە ژینگە دروست دەکەیین.....
ئەم بەرهەمە ناوازە کە بە زمانی شیرین و پاراوی کووردی و بە پێنووسی گەنجێکی شاز و خۆسازدەر و بیرمەندێکی خۆپەروەردەی گووندزێ و لێڕەوارگەڕ و شارناس و مێژووزان، گەیشتۆتە بەردەم خوێندەواری گەل و ژینگەپارێزی نیشتمان؛ [هەر وەک نووسەر لە فایلە دەنگیە تۆمارکراوەکەی ئاماژە دەکات]؛ لە بابەتی جۆراوجۆر پێک هاتووە کە لە گیا و ڕووەک و ئاژەڵ و باڵەندە و هتد تا داربةڕوە بێ نازەکان و گوێنیە سەربڕاوەکان و کانیاوە ڕاگوێزراوەکانی نیشتمان، ئاوڕ دەداتەوە و بوارە ئەرێنی و ڕەوتە نەڕینیەکانی لێک دەداتەوە...