2020-01-16 14:06:10
••• •••تەفسیـــــری قـــورئــان••• •••
❐سوڕەتی #آل_عمران / ئایەتی۱٦۲-۱٦۳❐
اَعوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيطانِ الرَّجيم
أَفَمَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَ اللَّهِ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ﴿۱٦۲﴾
پـیـاوی ئـەمـیـن و پـیـاوی فـێـڵ و فـەرەج لـێـدەر وەکـو یـەڪ نـیـن:
〖ئاخۆ کەسێڪ بە ئاکاری چاکەوە شوێنی ڕەزامەندیی و خۆشنودیی خودا کەوتبێ❪واتە: هەرگیز گزیی و خەیانەتی لەخەڵکی نەکردبێ❫، وەکو کەسێڪ وایە بەخەشم و قینی خوداوە گەڕابێتەوە❪واتە: فرت و فێڵی لەخەڵکی کردبێ؟!❫ بێ سۆ یەکسان نین〗
لەئایەتی【۱۷۳،۱۷٤】ی هەمان سووڕەتدا سیفەت و وەسفی ئەوانە ڕوون ئەکاتەوە کە شوێنی ڕەزامەندیی و خۆشنوودی خودا کەوتوون؛
وەڪ ئەفەرمووێت:
﴿الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ﴾
﴿فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ وَاتَّبَعُوا رِضْوَانَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ﴾
ئەوانەیش کەوتنە بەر تووڕەیی خوداوە، سوورەتی【المائدة ئایەتی ٨۰】بەدرێژی باسیان دەکاو دەفەرمووێ:
﴿تَرَىٰ كَثِيرًا مِنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنْفُسُهُمْ أَنْ سَخِطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ﴾
〖شوێن و جێگای ئەوکەسە لادەرە دۆزەخەو دۆزەخیش جێگایەکی زۆر خراپە، بەڵام پڕ بەباڵاو کاڵایانە〗
هُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ﴿۱٦۳﴾
〖بۆهەریەڪ لەئەهلی خێرو لەئەهلی شەڕ، لای خودای گەورە چەند پلەوپایە هەیە〗
پلەوپایەی باوەڕداران و پلەوپایەی دووڕووان، کەسێکیشیان ستەمی لێناکرێت...
〖وە خودا بەهەموو کردەوەیان بینایە، هیچ شتێکی لێ ون نابێت.〗
✿●•●•●•●•●•●•●✿
أُنشرُوهَا فنشَرُ العِلمِ من أَعْظَمِ القُرُبَات
2.0K views11:06