#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ چۆنیەتی پەروەردە بۆچی نابێت منداڵانی باخچە بە زۆر فێری نووسین بکرێن؟ بڕوانن لە وێنەکە، کە جیاوازیی نێوان پێکهاتەی ئێسکی دەستی دوو منداڵە. وێنەی یەکەم دەستی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵە لە ژێر تیشکدا، وێنەی دوەمیش وێنەی دەستی منداڵێکی تەمەن 7 ساڵانە. وەک دەبینن منداڵە بچووکەکە هێشتا تەواوی پێکهاتە ئێسکییەکانی دەستی گەشەیان نەکردوە و یەکیان نەگرتوە بۆ ئەوەی فێری نووسینێکی ڕێک و پێک بێت. کەواتە دەبێت لەم قۆناغەدا چی بکرێت؟ یــــاریـــــکردن... یـــاریــــکردن... یـــاریــــکردن.. هەروەها ڕەنگکردن، بڕین، پێکەوەنووساندن، یاری لە جێگەی کراوە، یاریکردن لە ناو لمدا، یارییە هەستەکییەکان، نواندن و شانۆ، هەڵدان و گرتنی تۆپ و ...هتد. هەموو ئەمانە یاریدەدری ماسولکەکانی دەستن بۆ گەشەکردن و پێگەیشتنی تەواوەتی. کاتێک خۆیان لە ڕووی جەستەییەوە ئامادە دەبن بۆ نووسین، ئیدی پێویست بە فشار و گوشار ناکات، خۆیان دەست دەکەن بە نووسین. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە گەشەی جەستەیی و ئەندام و بەشەکانی جەستە، گرنگتر و سەرەکیترن لە گەشەی زەین و عەقڵ. وەرگیراو لە کاناڵی دەروونناسی ,ڕاوێژکاری @Tarlano_chawgashakan 1.5K viewsꞪeყraη , edited 18:46