ڕۆژانە منداڵی کورد تەنیا لەبەر ئەوەی ناتوانێ بە زمانی باڵادەست وانەکان بەباشی جێبەجێ بکات سووکایەتیی پێ دەکرێت و کەسایەتیی دەشکێنرێت و تەنانەت لێدانیش دەخوات. ئەو لێدانانە دەبنە هۆی ئەوەی کە منداڵ لە خوێندن و لە قوتابخانە بێزار بن، دەرەنجامەکەی دەبێتە کەسایەتییەکی ڕووخاو و شەرمن و نەخۆش و سەرنەکەوتوو لە ژیاندا. بایەخدان بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک خەباتە دژ بە داپڵۆساندنی نەتەوەیی. دیاکۆ هاشمی 738 viewsTerlan, 13:23