ی مارسمان بەرز و پیرۆز وەکوو ئاگادارین ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژنانە بۆ بەدەستهێنانی مافی ئینسانی و حەقی سرووشتی خۆیان. لەوەئەچێ بڵێن ئەم بابەتە چ پێوەندی بە ئێمەیە یان بە پەروەردە و منداڵانە!؟ حەز ئەکەم لێرەیا ئاماژە بە چەن خاڵی گرینک بکەم؛ گرینگی سەربەخۆیی ژن لە ئاستێکایە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەربەخۆیی وڵاتێک هەیە. ژنێکی سەربەخۆ و بوێر ئەتوانێ منداڵێکی بوێر پەروەردە بکات، منداڵێک کە هیچ کات زووڵم و زۆر قەبووڵ ناکات و مافی ڕەوای خۆی داوا ئەکات. گەر ئێمەی دایک و باوک مافی ژن وەکوو ئینسان نەپارێزین منداڵەکەشمان فێر نابێت و لە قسەی سەرزارەکی هەر فێری درووشمدان ئەبێت. گەر داهاتوویێکی گەشمان بۆ منداڵەکانمان کوڕ یان کچ ئەوێت ئەبێ بۆی درووست کەین ئەوەش بەدی نایەت مەگەر لە ئاستی بەهێز کردنی دایک و ژنەکانی ئەم نیشتمانە نەبێت. کچێکی بەڕێز و بەهێز کە ئەمڕۆ پەروەردەی ئەکەین لە داهاتوودا ئەندامێک لە وڵاتێکی هاوبەشە. کوڕێکی ئاگا و ئاشتیخواز کە ئەمڕۆ پەروەردەی ئەکەین دواڕۆژ ڕێزی ئینسانی کچان ئەگرێ، ئەمە زنجیرەیێکی نەپچڕاوە کە هەموو کاریگەرییمان لەسەر ژیانی یەکتر هەیە. ئەبێ ئاگادار بین ڕێز و ماف بەو واتایە نییە کە منداڵی کچ نازدار بکەین و ببینە ژن سالار یان بمانهەوێ لەم لاوە بەرزی کەین و لە لایەکی کەوە بەری دەینەوە، ببێتە کۆیلەی سیاسەتە قێزەونەکان و بە کاڵا زانینی ژنان. هاوڕەگەزەکانم (ژن) تاکوو خۆمان ڕێزی خۆمان نەزانین و ئاگادار نەبین لە ئاست و مافی خۆمان کەس نایزانێ و ئەبێ ئەوەی بۆ خۆمانی بەڕەوا ئەزانین بۆ تەواوی ژنان و پیاوانی بەڕەوا بزانین. تەرلان بەبۆنەی ڕۆژێکی جیهانی 924 viewsTerlan, edited 17:38