Get Mystery Box with random crypto!

#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ چۆنیەتی پەروەردە چۆن مند | تەرلان و چاو‌‌‌‌‌‌‌‌‌گەشەکان

#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

چۆنیەتی پەروەردە


چۆن منداڵەکانمان هان بدەین بۆ خوێندنەوە؟

تا خوێندنەوە ببیت بە کلتور دەبێت لە منداڵیەوە دەست پێ بکەین.
ئاسانترین ڕێگە تا منداڵەکەت هانبدەی بۆ خوێندنەوە ئەوەیە:
١. خۆت بخوێنیەوە چونکە مندالەکان گوێ بە قسەکانت نادەن، لاسایی کردارەکانت دەکەنەوە.
٢. کتێبیان بۆ بەردەست بکە با بە سروشتی بەر کتێب بکەون
٣. کتێبەکان با وێنەدار و ڕەنگاوڕەنگ بن ئەوە زیاتر سەرنجیان ڕادەکێشێ
٤. دەستخۆشیان لێ بکە لەسەر خوێندنەوە
٥. گەر لەسەر کتیب قسەیان کرد گوێیان لێ بگرە، ئەوە زیاتر هانیان دەدا کە ببین تۆ گرنگی بە قسەکانیان دەدەی.
٦. زۆریان لێ مەکە، چونکە زۆر لێکردن ڕق دروست دەکا و ئەوە کارەساتە.


دکتۆر هێمن مورادی

@Tarlano_Chawgashakan