ڕوونوێنی لە وەرگێڕانی فارسی ئەلف/یا ڕۆمانی ئەلف/یا لە نووسینی ڕەزا عەلیپوور دوو ساڵ لەمەو پێش لە لایەن چاپەمەنی مانگەوە لە چاپ درا. ئەم ڕۆمانە تا ڕادەیێک توانیی ڕای بەردەنگ و ڕەخنەگر بەدەست بهێنێت. لە ماوەی پێشوودا محەمەد ڕەووف مورادی ئەم ڕۆمانەی بە زمانی فارسی وەرگێڕاندەوە. هەر بەم بۆنەوە کۆڕێک بۆ ڕوونوێنی و هەڵسەنگاندنی ئەم بەرهەمە لە ڕۆژی چوارشەممە 12ی گەلاوێژ لە سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت. @vakawii 1.4K views13:48