فەرهەنگی ئینسایكلۆپێدیكی "پازار" بەرهەمێکی ناوازە و هەواڵێکی خۆش فەرهەنگی ئینسایكلۆپێدیكی "پازار" لە لایەن "سەحەر مۆعێزی" و ئەكادیمیای كوردی، لە ۹ بەرگدا و لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین چاپکراوە. ئەم فەرهەنگە بریتییە لە حەفتا و سێ هەزار وشە بۆ ڕەنگەکان کە ئەمە دەوڵەمەندی زمانی کوردی لە ڕووی ژمارەی پەیڤ و وشە و لە باری داڕشتنی وشە دەسەلمێنێت و هەر بەو بۆنەیەوە ئەم فەرهەنگە سەرنجی زۆر کەسی وەکوو "دوکتور بەختیار سەجادی" مامۆستای زانکۆ کوردستان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
ئەم مامۆستای زانکۆیە لە نووسراوەیەکدا بەم شێوە باسی فەرهەنگەکە دەکات: ئەم فەرهەنگە تەنها بەرهەمێکی دانسقە نییە لە کتێبخانەی کوردیدا بەڵکوو نموونەی هاوشێوەشی لە زمانەکانی تر و لەو ئاستەدا نادۆزرێتەوە. کارێکی بێوێنە و ناوازەیە. نموونەیەم لە هیچ زمانێکی تردا نەبینیوە: حەفتا و سێ هەزار ڕەنگ! کورد تەنها بۆ ڕەنگ حەفتا و سێ هەزار وشەی هەیە! سەرەتا باوەڕم نەدەکرد، بەڵام دوای بینین و پشکنینیەوە لە لایەکەوە شاگەشکە بووم بەو دەوڵەمەندییە و لە لایەکی تریشەوە ناڕەحەت بووم لەبەر ئەوەی...
درێژەی بابەتەکە لێرە بخوێننەوە:
vakawi.ir/19208-2/
@vakawii