بلوێری شوان بە دەنگی ھونەرمەند عارەب عوسمان عارەب عوسمان کە بە "تەنیا عارەب"یش ناسراوە، ھونەرمەند و دەنگبێژێکی کوردە کە لە ساڵی ١٩٥٢ لە گەرەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە. باوکی، "عوسمان حەیران" یەکێک بووە لە حەیران بێژەکانی هەولێر.
عارەب عوسمان بە ریتمی خیرا و خاو گۆرانی دەچڕێ، بەڵام زۆرتر وەک حەیرانبێژ ناسراوە و بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی حەیران لە کوردستان و هونەرمەندە بە ئەزمونەکانی کورد دادەنرێت.
ئەم ھونەرمەندە لە دەیان وڵاتی دونیا کۆنسێڕتی بەڕێوە بردووە و چەندین لاوک و حەیران و گۆرانی بڵاوۆ کردووە.
"بلوێری شوان" کە هۆنراوەی "مامۆستا هێمن" و ئاوازی "مامۆستا ماملێ"یە، یەکێک لەو ئەزمونانەی عارەب عوسمانە کە دوای پتر لە ۴۰ ساڵ، هەست بزوینە.
@vakawii