Get Mystery Box with random crypto!

فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شاری دیواندەرە بەڕێوەچوو ڕۆژی هەینی | پایگاه خبری تحلیلی واکاوی

فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شاری دیواندەرە بەڕێوەچوو


ڕۆژی هەینی ۱۸ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ۴۰ ئەسپسوار لە شاری دیواندەرە، فێستیڤاڵی ئەسپسواریی لەژێر ناوی "شۆ سوارەی ئەسپی کورد" بەڕێوەچوو.

ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن دەستەی ئەسپسواری دیواندەرە بە هاوکاری دەستەی پارێزگا و ئامادەبوونی ۴۰ سوارچاک لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، زەنجان، هەمەدان و ئەسفەهان ڕێکخرابوو و لە کۆتاییدا تابلۆیەک و پەیکەرێکی یادکردنەوەی ئەم بۆنە وەرزشییە بە سەرجەم بەشداربووان بەخشرا.

فێستیڤاڵەکە بۆ یەکەمجار لە شاری دیواندەرە بەڕێوەچوو و بە دەستپێکی فەرمی چالاکی دەستەی ئەسپسواری دیواندەرە دادەنرێت. هەروەها قایمقامی شارەکە و بەرپرسانی پارێزگا و سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی ئەسپسواریش لەوێ ئامادەبوون.

دیواندەرە یەکێکە لە شارەکانی کوردستان کە پۆتانسێلێکی قبوڵکراوی لە بواری ئەسپسواری هەیە و مێژوویەکی دوور و درێژیشی لە پشتە. پێشبینی دەکرێت بە ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە پۆتانسێلەکانی سوارچاکی زیندوو ببنەوە.

https://vakawi.ir/19408-2/

@vakawii