چیرۆکی کوردی مامۆستایەک لە قوتابیەکەی دەپرسێت : باوکت کاری چییە! منداڵەکە .... بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و وەڵام ناداتەوە. دووبارە مامۆستاکە پرسیاری لێ دەکاتەوە: دڵێ باوکت کاری چییە؟ منداڵەکە دیسانە بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و وەڵام ناداتەوە ....مامۆستا بە توڕەیی ڕوو لە منداڵەکە دەکات و پێی دەڵێت: گەمژە نازانی باوکت چە کارێک دەکات؟ منداڵەکە سەری بەرز دەکاتەوە و دڵێ:بەڵێ! باوکم لە گۆڕەکەیدا خەوتووە!!!! پەند و وانە : هەنەێک جار لە قسەکانماندا پەلە دەکەین و بەرامبەرەکەمان بریندار دەکەین. وە نازانین هۆکاری ئارامی و بێدەنگی کەسەکان چییە. هەر کەس گەیشتە دۆخی بێدەنگی بەو بێدەنگیە وازی هێنا و توانای قسە کردنی نەبوو!!تۆش پەلە مەکە لە بڕیاردان لە سەریان پێش ئەوەی بزانێت چی لە دەرونیاندا هەیە #شەوێکی_ئارامتان_بۆ_ئاواتەخوازم #زێ_هــەواڵ در تلگرام : @vazinE3 #زێ_هــەواڵ در اینستاگرام https://www.instagram.com/zehawal?r=nametag 1.8K views20:30