Get Mystery Box with random crypto!

بە کچێکم وت خۆشم دەوێت ئەوێش گوتی رقم لێتە وتم بۆچی ئەی خوێن | ویدیوموزیک

بە کچێکم وت خۆشم دەوێت
ئەوێش گوتی رقم لێتە
وتم بۆچی ئەی خوێن شیرین
وتی لاچۆ ئەی ن اشیرین
وتم هاتووم کەپێت بڵێم
وتی قسەت ناچێتە گوێم
وتم خۆشم دەوێت وەڵا
وتی دوورکەوە بەرەڵا
وتم تۆم بینی لەسەفەرێ
وتی ئینجا چاوت دەرێ
وتم خۆت بەچی ئەزانی
وتی جاتۆ کەی ئینسانی
وتم بەخوای ئەتکەپڵێنم
وتی قەفۆزت ئەشکێنم
وتم کچێ بالێت نەدەم
وتی سەر زل تێکت ئەدەم
وتم من زۆر چەقاوە سوم
وتی منیش بێ چاوەڕووم
وتم هەرئەبێ بۆ من بی
وتی یاخوا تۆ بۆ گڵ بی
وتم ئاخر حەزم لێتە
وتی ڕەفتارت وەک شێتە
وتم وا نابێ گیانەکەم
وتی جا چۆن سیقەت پێ بکەم
وتم بەسەری تۆ چاو ڕەش
وتی ماستاوچی قسەخۆش
وتم جا تۆ چیت بستووە
وتی ئەوەندەم ویستووە
وتم دەی دەی وا نەرم بووی
وتی لەبەر چاوم جوان بووی
وتم قەدری جوان لای جوانە
وتی پەندی پێشینانە
وتم دەست بخە ناو دەستم
وتی باشە خۆشەویستم
وتم ئێستا دڵتم بەرێ
وتی وا بۆت دێنمە ده رئ

‌‌‌‌‌@videomusix16