پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی رۆژی مامۆستایانی کوردستان به بۆنه‌ى رۆژى مامۆستایانی کوردستان، كه ساڵانه له ٦ی١٠ ئه‌م رۆژە بەرز ڕادەگیریت، بەم بۆنەیەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان پێ ڕادەگەینین، رێز و سوپاس ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م مامۆستایان و تەواوی پەروەردەکاران ده‌كه‌ین. له‌م ڕۆژە پیرۆز و پڕ شكۆیه‌دا وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو خۆشه‌ویستى‌و شانازییه‌كه‌وه پێتان ده‌ڵێین سه‌رمان بڵنده به ئێوه‌ى ئازیز‌و ماندوونه‌ناس كه هه‌میشه نموونه‌ى دڵسۆزی‌و له خۆبورده‌یی بوون بۆ گه‌یاندنى په‌یامه پیرۆزه‌كانتان له ناو پۆل و قوتابخانه‌كاندا له پێناو دروست كردن‌و پێگه‌یاندنى‌و بونیادنانى نه‌وه‌یه‌كى كارا‌و زیندوو بۆ ئاینده‌و دواڕۆژى گه‌له‌كه‌مان، بەشداری و ڕۆڵی مامۆستایان لە شۆرشی رزگاریخوازیی گەلی کوردستان و قۆناغی ئازادی دا رۆڵێکی بەرچاو و لەبیرنەکراوە. هه‌ر بۆیه له‌م یاده‌وه مامۆستایان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پڕه‌نسیپه نه‌گۆڕه‌ى له سه‌رشانمانه بۆ خزمه‌ت كردنى مامۆستایانى كوردستان. وەزارەتی پەروەردە ٦ی١٠ی٢٠٢١ 558 views14:11