لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گرفتی مامۆس | Wazarati parwarda-وەزارەتی پەروەردە
لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گرفتی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێم و فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماده ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن و ئاماده كردنی ڕاپۆرت ,نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 25/10/2021,لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ر په‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و هه‌نگاوه‌كانی لیژنه بۆ دۆیزنه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گونجاو كه‌له‌ئاست داخوازیه‌كانی ئه‌وان بێت,هه‌روه‌ها بابه‌تی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم و فەرمانبەرانی گرێبەست قسه‌ی له‌سه‌ر كرا ,بڕیاردرا كه ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئاماده‌بكرێت و هه‌نگاوه‌كانی لیژنه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفتانه وئاماژه به نه‌خشه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان بكرێت و له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان له ڕۆژی سێ شه‌ممه 26/10/2021 بخرێته ڕوو.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه كرابوون خوێندرانه‌وه و دوای وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان كاری پێویستیان له‌سه‌ر كرا و ئاراسته‌ی لاه‌ینی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و كاری پێویست.