Get Mystery Box with random crypto!

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات ئ | Wazarati parwarda-وەزارەتی پەروەردە

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕێكه‌وتى ١٠ی١١ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەیاوەری راوێژکاری وەزارەت پێشوازى له بەڕێزان "كلمنتس زمنتر" کونسوڵی ئەڵمانیا و "ئەنەيس بيوليكی" بەرێوەبەری پەیمانگەی گۆتە ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی قوتابخانە ئەڵمانییەکان، هەروەها زمانی ئەڵمانی بخرێتە ناو سیستەمی پلات فۆرمی(ewane) بۆ ئەوەی قوتابیان سودی لێ وەربگرن.